Banner Top

‏‎ئەمرۆ ۲/۹ پێنج ساڵ بەسەر دامەزراندنی كوردستان فۆتۆ تێپەڕ دەبێت و پێ دەنێتە نێو شەشەمین ساڵەی تەمەنی، پیرۆزە پێنجەمین ساڵەی دامەزراندنی كوردستان فۆتۆ لە خۆمان و سەرجەم ئەندامانی.
‏‎ئەوەی جێگەی باسە كە سەرەڕای ئەوەی وڵات بە دژوارترین و سەخترین قەیرانەکاندا تێپەڕ دەبێت، سەرەڕای قەیرانی دارایی و جەنگ و قەیرانی سیاسی، رێكخراوی كوردستان فۆتۆ بەردەوامە لە كار و چالاكییەكانی بەهاوكاری كۆمەڵێک كەسی لەخۆبردوو بێ گوێدانە ماندوو بوون.
‏‎رەنگە زۆر کەس بپرسێت ئەم کار و چالاکی و خزمەتانە چۆن دەکرێت لەم کاتە؟
‏‎دەکرێت بە ئامانج و دڵسۆزی بەو نیەتەی کە بتەوێت خزمەت بکەیت بە گەل و وڵات و نیشتمان، ڕێکخراوی کوردستان فۆتۆ تەمەنێکی کورت و خزمەتێکی بێ وێنە بە وێنەکانی و نیشاندانی هەموو ئەو جوانی و ڕووداوانەی لە کوردستان گوزەر دەکەن، ڕەنگە بۆ ئێستا گرنگییەکەی بەم شێوەیە نەبینرێت، بەڵام لە داهاتوودا بە دیاردەکەوێت کۆی هەموو ئەو خزمەتانەی کە کردوویەتی لە ڕێگەی چاوی کامێراکانیەوە، نابێت هەوڵ و ماندووبوونی کۆمەڵێک خوێن گەرم لەبیر بکرێت کە لەم ڕێکخراوەدا کار دەکەن، هەروەک چۆن ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبووە لە پێگەیاندنی چەندان کەس ، لە کۆتاییدا ئەوەی دەمێنێتەوە لە بەرزی و هەمیشە لە لووتکەدایە، دڵسۆزی و بە ئەمەک بوونە، ئەم پێنج ساڵەی گوزەشت شاهێدی هەموو ئەو کارە باش و جوانانەیە کە ئەم ڕێکخراوە لە ڕێگەی کۆمەڵێک کەسی جوانەوە کردوویەتی.
‏‎ئامانج لە دامەزراندنى ڕێکخراوى کوردستان فۆتۆ” بە زانستیکردنى هونەرى فۆتۆگرافى لە نێو کوردە، بۆ ئەوەى ئێمەش ببینە خاون فۆڕم و شێوە و پڕۆژەى هونەرى خۆمان” و هەروەها سروشت و کەلتوور و داب و نەریتى کوردەوارى و مێژووى کورد بە شێوەیەکى زانستى و لە ئاستێکى بەرزى هونەرى فۆتۆگرافى بە ئەرشیف بکەین و بیگوازینەوە بۆ نەوەکانى دواى خۆمان و بە جیهانیش بناسێنین.
‏‎لێرەوە جێی خۆیەتی سوپاسی یەک بەیەکی ئەندامان و ڕاهێنەرانی كوردستان فۆتۆ بکەین و هەوڵ و بەردەوامی ئێوە گەورەترین خزمەتکردنە بە هونەری فۆتۆگرافی هەر هەبن و هیوای سەرافرازیتان بۆ دەخوازین.
‏‎شەشەمین ساڵەی كوردستان فۆتۆ پڕ بەرهەم و كاری چاكتر دەبێت وەك هەمیشە.

‏‎پیرۆزە پێنجەمین ساڵەی دامەزراندنی كوردستان فۆتۆ

۲٠۲٠/۲/۸
دەستەی باڵا

Banner Content

0 Comments

Leave a Comment

ئێمه‌ له‌ سۆشیال میدیا

INSTAGRAM

YOUTUBE

مانگ ژمێر

July 2020
S S M T W T F
« Apr    
 123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

فیركاری ڤیدیۆیی